هێمن هه‌ورامی: هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن یاسایی و په‌یڕه‌وین
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 22/3/2023، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “ئێمه دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، زۆر هه‌وڵماندا كه بڕگه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنیش بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه سه‌ركه‌وتووبین له هه‌نگاوه یاساییه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، ئه‌مڕۆش به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی دانیشتنه‌كه كراوه، به‌ڕێزیشیان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام كاتێك داوای كرد دانیشتنه‌كه هه‌ڵبگیرێت، ئه‌مه به پێی مادده‌ی (48) ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه، كه ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ئایا له دانیشتنی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت یان نا؟ له كاتێكدا كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ پاساوێكی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه دوا بخرێت، بۆیه ده‌نگدانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به دانیشتنه‌كه له‌سه‌روو رای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه، چونكه دواجار ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڕیار ده‌ده‌ن.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتێك سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی به جێهێشت، به پێی ماده‌ی 19 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بۆ ده‌چێت، بۆیه ئێمه‌ش داوامان كرد كه له دانیشتنه‌كه‌دا بڕگه‌ی سێیه‌م بخرێته بڕگه‌ی یه‌كه‌م و خرایه ده‌نگدانه‌وه و دواجار به ده‌نگی 58 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا.
هاوكات دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەر مەبنای دانیشتنی ئاسایی ژمارە (4)ـی رۆژی دووشەممە 22-5-2023 كە سەرۆكی پەرلەمان بە نایاسایی و ناپەیڕەوی هەوڵی كۆتایی پێهێنانی دا و دانیشتنەكەی بەجێهێشت، جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەژێر رۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی كە بڕگەی یەكەم لە ماددەی (19)ـی پەیڕەوی ناوخۆ پێیدراوە لە “پیادەكردنی سەرجەم دەسەڵاتەكانی سەرۆك، لەكاتی ئامادەنەبوونیدا” سەرۆكایەتی دانیشتنی ئاماژە بۆ كراوی سەرەوەی كرد و بە پشتبەستن بە بنەما پەیڕەوییەكان دانیشتنەكەی بەڕێوەبرد.
بەو پێیەی كە دانیشتن دەستی پێكردبوو، نیسابی یاسایی دەستەبەر بوو، بەرنامەی كار تەواو یاسایی و پەیڕەویی بوو، بۆیە لەو كاتەدا دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەمان نییە كە بە لێكدانەوەی نایاسایی و ناپەیڕەوی پشت بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی (18)ـی پەیڕەو ببەستێت و دانیشتنەكە دوا بخات. بەڵكو لەمبارەدا ئەگەر دواخستن و هەڵپەساردنێك پێویست بووایە، ئەوا بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی (48) ئەوە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆكایەتی دەبوو لەگەڵ رەزامەندی زۆرینەی پەرلەمانی. بەو پێیەش كە زۆرینەی دەستەی سەرۆكایەتی و زۆرینەی پەرلەمانی لەگەڵ بەردەوامبوونی دانیشتنەكەدا بوو، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین:
یەكەم: هەموو دەرەنجامەكانی ئەو دانیشتنە دوای بەردەوامبوونی بەهای یاسایی و پەیڕەوی خۆیان دەبێت.
دووەم: لەبەر ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان هۆڵی دانیشتن و باڵاخانەی پەرلەمانیشی بەجێهێشتبوو، بە ئامادە نەبوو هەژمار دەكرێت. بۆیە بەپێی بڕگەی (1)ـی ماددەی (19)ـی پەیڕەو و سەرجەم دەسەڵاتەكانی لەلایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمانەوە پیادە دەكرێت و پێویستی بەهیچ تەفویزێك نییە. بۆیە هەموو نووسراوێك كە بە واژۆی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەبارەی دەرەنجامەكانی دانیشتنی ژمارە (4)ـی ڕێكەوت 22-5-2023 بۆ هەر دامەزراوەیەك بنێردرێت هەموو بەهایەكی یاسایی هەیە.