لە شنگال تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشە دەکاتە ئامانج و 3 کوژراوی لێ دەکەوێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شنگال فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشە دەکاتە ئامانج و 3 کوژراوی لێ دەکەوێتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 کاتژمێر: 5:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە گوندی (چوومو- خەلەف)ی سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران.

Back to top button