نووسراوی پەرلەمان گەیشتە کۆمسیۆن و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ‏راپرسیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت:” نووسراوی پەرلەمان گەیشتە کۆمسیۆن و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

هەندرێن محەممەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ‏راپرسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ ‏سێشەممە بۆ كاراكرانەوەی كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ‏هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان نووسراوی فەرمی پەرلەمانی ‏كوردستان گەیشتووەتە دەستیان

راشیگەیاند: ” كار بەو نووسراوە دەكەین ‏لە هەفتەی داهاتووە دەست بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن دەكەین”.‏

Back to top button