پەیامنێرێكی ئێن ئارتی لەسەر پێدانی زانیاری بە دبلۆماتكارێكی ئێرانی لە كۆشكی سپی دەركرا

خواكوڕك

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی هەواڵی دەركردنی پەیامنێرێكی ئێن ئارتی لە كوشكی سپی بڵاو دەكرێتەوە گوایە ناوبراو زانیاری لەسەر شاندیی عێراق بۆ ئەمریكا داوەتە دبلۆماتكاری ئێرانی”.

پەیامنێرێكی ئێن ئارتی بەناوی (سەركەوت شەمسەدین) كە لەكۆشكی سپی كار بۆ ئەو كەناڵە دەكات، لەسەر پێدانی زانیاری لەبارەی شاندی عێراق بۆ ئەمریكا و كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی داوەتە دبلۆماتكارانی ئێرانی، بەم هۆیەشەوە ناوبراو لە كۆشكی سپی دەركراوە”.

ئەم زانیاریانە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە، ئەگەرچی تاوەكو ئێستا (سەركەوت شەمسەدین) پەیامنێری ئێن ئارتی و بەرپرسی نووسینگەی ئەو كەناڵە لە ئەمریكا، هیچ وەڵامێكی نەبووە بۆ ئەم هەواڵە بەڵام ماوەیەكە ناوبراو لە كۆنفراسە رۆژنامەوانیەكان بەدیار ناكەوێت”.

 

Back to top button