مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی شاری ناشڤیلی ئەمریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 5ـی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند: ئەمڕۆ پێشوازیمان بەڕێز جۆن کووپەر و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و سەرۆک و ئەندامانی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشڤیل پێک هاتبوو.

ئاماژەی بەوەش داوە: گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەتایبەتی هەولێر و ناشڤیل کرد، بەتایبەتی لە بواری کولتووری و خوێندن، کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبن بە دوو شاری دەستەخوشک، هەروەها رۆڵی ئەرێنیی رەوەندی کوردستانی نیشتەجێی شاری ناشڤیل بەرز نرخێنرا .

مەسرور بارزانی دەشڵێت: شاندی شاری ناشڤیل خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دووپات کردەوە.

Back to top button