پێشەوا هەورامانی: لایەنە سیاسیەکان دەبێت سوپاسی پارتی بکەن کە کاتی بۆ گەڕاندنەوە

پێشەوا هەورامانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی لای دۆستەکانی هەرێمی کوردستان ناوبانگیان نەکەوێتە ژێر پرسیاریەوە

پێشه‌وا هه‌ورامی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: پارتی ده‌یه‌وێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی لای دۆستەکانی هەرێمی کوردستان ناوبانگیان نەکەوێتە ژێر پرسیاریەوە، هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ناوچەکانی دەوروبەر باشترە و نایانەوێت ئەو دۆخە دیموکراسییەی هەیە تێکبچێت.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەشکرد، دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن شەڕی کات بکەن چونکە ئێستا کەمتر لە شەش مانگیان لەبەردەمایە، گوتیشی: لایەنەکان دەبێت سوپاسی پارتی بکەن کە کاتی بۆ گەڕاندنەوە، ئەوانەی دەڵێن ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنین.

سەبارەت بە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان و دروستبوونی گرژی لەنێو هۆڵی پەرلەماندا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتی: لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستاندا، کاتێك کە دانیشتنێکت بەدڵ نییە دەتوانی بایکۆتی بکەیت و جێی بهێڵیت، بەڵام ئەوان مەبەستیان بوو دەنگەدەنگێك دروست بکەن، دوێنێ دەرکەوت لەکاتی کرداردا کێ لەگەڵ هەڵبژاردنە.

لەکۆتایی قسەکانیدا ئەوەشی گوت، پارتی ئێستا لە لوتکەی هێزی خۆیایەتی و پێشتر هەرچییەکی ویستبێت بە 45 کورسی و هاوکاری هاوپەیمانەکانی توانیویەتی بیکات، ئێستاش دەستی بۆ زۆرینە و کەمینە نەبردووە.

Back to top button