مەسرور بارزانی، زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تەرخان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی حکومەت زیاتر لە دوو ملیار دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تەرخان کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،” لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە سێکتەری کشتوکاڵ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینار، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی رووبەرووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی گشتی لە ھەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند:” ئەم بڕە پارەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت.

Back to top button