پەكەكە بەتووندی وەڵامی یەكێتی دەداتەوە لە رۆژنامەیەكی سەر بەرژێمی سوریا

خواكوڕك

گوتەبێژی ھێزەكانی سوریای دیموكرات تەلال سلۆ لەبارەی بوونی هێزی پێشمەرگەی یەكێتی لە شەری رەقە رەد دەكاتەوە، دەلێت پێشوازی لە بەشداریكردنی ھێزەكانی رژێم لە شەڕی كۆنترۆڵكردنی رەقە دەكەن و بوونی پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لە رۆژئاوای كوردستان رەتدەكاتەوە.

رۆژنامەی وەتەنی نزیك لە رژێمی بەشار ئەسەد لەزاری تەلال سلۆ بڵاوی كردۆتەوە، كە پەكەكە پێشوازی لە بەشداریكردنی سوپای سوریا لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی رەققە دەكات، بە پێچەوانەی سوپای توركیا، سوپایەكی نیشتمانییە، بەڵام سوپای توركیا پشتگیری تیرۆر و داعش دەكات دەشلێت گەیشتنی ھێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە شەڕی رەققە رەتدەكاتەوە و ھیچ كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی ئەم پرسە ئەنجام درابێت و ھەواڵە میدیا كوردییەكان سەبارەت بەم پرسە بەدرۆ دەخاتەوە”.

شایانی باسە پێشتر میدیاكانی سەر بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویان كردەوە كە هێزێكی پێشمەرگەی یەكێتی بۆ هاوكاری كردنی پەكەكە لەشەری رەق بەشداری شەڕی رەقە دەكەن و كۆبوونەوە و هەماهەنگیش كراوە بۆ ئەو پرسە بەڵام گوتەبێژی هێزەكانی پەكەكە ئەم هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە”.

Back to top button