وادەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە راگەیێندرا
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وادەی دەنگدانی بە پڕۆژە یاسای بودجە ئاشکرا کرد.
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “بودجه له کۆتایدایه و لیژنەی دارایی پەرلەمان ئامادەیە بودجە رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات بۆ دەنگدان”.
گوتیشی، “رۆژی شەممە 27ی ئایار رەشنووسی یاسای بودجە لە پەرلەمان دەخرێتە دەنگدان بۆ پەسەند کردن”.