فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا: یەكێتی لەگەڵ ئەوەدا نیە ئاڵای كوردستان لەكەركووك هەڵدرێت

خواكوڕك

لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی سەر بە مالیكی شوان داودی گوتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، رای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فراكسیۆنەكەیان لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەپارێزگای كەركووك ئاشكرا دەكات، رایدەگەێنێت، كە رای فەرمی یەكێتی لەگەڵ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان نیە، بۆیە گومانم هەیە كە ئەو هەنگاوەی د.نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك بەفەرمانی بارزانی بێت”.

هەر لەدیمانەكەی دا ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەكێتی لەبەغدا كە گوتەبێژی فراكسیۆنەكەشیانە، دەلێت یەكێتی رای ئەوەیە ئاڵای كوردستان لەكەركووك هەڵنەدەن، بەڵام بریارەكەش تەنها لە بۆنە فەرمیەكان هەڵدەدرێت، چونكە بەپێی دەستوور نابێت هیچ ئاڵایەك جگە لە ئاڵای عێراق لە كەركووك هەڵبدرێت”.

لەدیمانەكەی دا شوان داودی گومانی لەو هەڵوێستەی د.نەجمەدین هەیە و دەلێت  گومانم هه‌یه‌ بارزانی ئه‌و كاره‌ی به‌ پارێزگاری كه‌ركوكی كردبێت. داوای كرد مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵویستی هه‌بێت له‌ كرداره‌كانی پارێزگار كه‌ له‌ پێش چاوی ئه‌و برا عه‌ره‌به‌كان ده‌رده‌كرێن له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ و ئه‌و بێ ده‌نگه‌”.

Back to top button