قادر عەزیز داوای پۆستەكەی مەلا بەختیار دەكات

خواكوڕك
پاش ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا “بەهرۆز گەڵاڵی ” نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەرە، وتارێكی ڕەخنەئامێزی بەرامبەر بە چەند قسەیەكی “مەلا بەختیار ” بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی حزبەكەی بڵاو كردەوەو لەچەند میدیایەكی نزیك لە “مەلا بەختیار”ەوە وەڵامدرایەوەو باسیان لە فایلداری “بەرهرۆز گەڵاڵی ” كرد ، بەو هۆیەوە وەڵامنامەكان چوونە قۆناغێكی توندو زمانی زبرو تشهیرەوە.
دواجار “بەهرۆز گەڵاڵی ” نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەرە ، لە ڕێكەوتی 19ی 3 ی 2017 هۆشداری نامەیەكی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد، هۆشداری دایە مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كە لەبەرامبەر دارودەستە حەملە میدیاییەكانی “مەلابەختیار”دا بەتوندترین شیوە دەنوسم .
هاوكات دوو ڕۆژ لەمەوبەر ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەیاداشتێكدا لە دژی “مەلا بەختیار ” دەوەستنەوەو داوای گۆڕینی لە جێگرانی سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی ناوەند دەكەن .
تایبەت بەم پرسە ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە (خواكوڕك) ڕاگەیاند ” لە ئێستادا قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای كردووە ، لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی نێوخۆی یەكێتی دا ، لە هەیكەلیەتی دەستەی كارگێڕی ، داوای لێپرسراویەتی دەستەی كارگێری لە جێگەی “مەلا بەختیار ” كردووە”.
هەروەها سەرچاووەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد ، كە مەلابەختیار لە ئێستادا زۆر لە قادر عەزیز نیگەرانە.

Back to top button