پەرلەمانتارێكی پارتی بۆ بڵێسە جەبار فەرمان: خیانەت لە خوێن و جەستەتاندایە
بڵێسە جەبار فەرمان، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی و یەكێك لەوانەی بەردەوام پاڵپشتی لە هەموو خیانەتەكانی حیزبەكەی دەكات، لە دوایین نووسینیدا رەخنەی لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرتووە، لەبەر ئەوەی بڕیارە نایاسایی و نادادپەروەرانەكانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی رەت كردۆتەوە.
دوایی ئەو قسانەی پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی، ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارەكەی پێشووی یەكێتی دایەوە و رایگەیاند: بەداخەوە، خیانەت لە جەستەی یەکێتی دەرناچێت، ئەگینا ئەوان باش دەزانن كە ئەوەی متمانەی زۆرینەی خەڵكی لایە، بە ناوی حکومەتەوە قسە دەکات، لە بەرامبەریشدا خیانەتكار و خۆفرۆشان بە دڵنیاییەوە هەقی ئەوەیان نییە لە حكومەتدا خاوەن قسە بن.
جەختیشی كردەوە، یەكێتی کە بنکوڵی پارەی کوردستان دەكات و دەیدزێت، ئیمكانیاتەكانی کورستان ئاودیو دەكات، چۆن بۆ خەڵك و خاكی كوردستان دڵسۆز دەبێت؟ كەی چاوەڕێی ئەوەی لێ دەكرێت لە پاڵ خەڵكی كوردستان و بەرژەوەندییەكانیان بوەستێت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بە بڵێسە جەبار فەرمانی گوت: پێشینان راستیان گوتووە، گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێت، بڵێسەش وەك نمونەی باوکی، ئەو بە تەورەكەی ملی براكانی دەپەڕاند لە قازانجی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان، بڵێسەش بە پشتیوانیكردنی خیانەتەكان، هەمان رێگە بەردەوامی پێ دەدات، بەو ئامانجەی رۆژێك خەونی گەلی كوردستان لەبار بچێت، بەڵام خەیاڵی خیانەتكاران خاوە.