سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر ماددەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەڕێوەدەچێت
بڕیارە سبەی دووشەممە، لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر ماددەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەڕێوەبچێت
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، رایگەیاند، سبەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کۆدەبێتەوە.
گوتیشی: “رێگە نادەین ئەو دوو ماددەیە بە رەشنووسە نوێیەکە تێپەرێت و دەگەڕێنینەوە سەر ئەو ماددانەی کە لە حکومەتەوە هاتووە، سەرکردەکانی شیعەش لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە ماددەی 13 و14 نین.”
راشیگەیاند: “سبەی د. فوئاد حوسێن و بەندە لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشدار دەبین”.