سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان دەكات

رۆژی یەكشەممە 28ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها رۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستگرتن بە بەها و پڕەنسیپە باڵاكان و ئەو بابەتانەی رەهەندی نیشتیمانیان هەیە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانی و مێژووییەكانی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان هەبوو و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.

Back to top button