جووتیار عادل: حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق سوورن لەسەر ئەوەی رێککەوتنی نێوانیان جێبەجێ بکرێت

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زانیاریی نوێ‌ لەبارەی دواین پێشهاتەكانی گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا رادەگەیەنێت. بەگوتەی ئەو هەردوو حكومەت دووپات لەوە دەكەنەوە رێكبكەون.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پوختەیەکی لەسەر گەڕی دانووستان و ئاڵانگارییەکانی سەبارەت بەو پێشهاتە سیاسییانەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی هەرێم و بەغدا لە ئارادان، خستەڕوو.

جوتیار عادل راشیگەیاند، جەختیان کردەوە لەوەی، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەو رێککەوتنە سیاسییەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردوویەتی، هەروەها بەردەوامیشە لە گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

ئەو قسانەی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا بوو ئەمڕۆ سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە، لەگەڵ نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

 

Back to top button