مه‌سرور بارزانی‌ گه‌یشته‌ مێرگەسۆر و کارگەیەکی گەورەی شیرەمەنیی کردەوە

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە گوندی ژاژۆکی سەر بە قەزای مێرگەسۆر کردەوە.

پڕۆژەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین کە کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هەروەها بنکەکانی کۆکردنەوەی بەروبوومی ئاژەڵداران و جووتیاران.

لە ئێستادا 12 بنکە تەواو کراون و بەرهەم وەردەگرن، هەشت بنکەی نوێش لە قۆناغی جێبەجێکردن دان، لە ئایندەش بنکەی تر بە گوێرەی پێویستی کارگە زیاد دەکرێن.

شوێنی کارگە دەکەوێتە گوندی ژاژوک لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، پڕۆژەکە لەسەر رووبەری 13 هەزار و 46 مەتر دووجا دروستکراوە.

 

Back to top button