بەبەڵگەوە هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن پارتییەوە دەستیپێکرد

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێ: ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بە مزایه‌دە بێت و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی دەیانگوت پاشکەوتی مووچەیان گەڕاندۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی كرده‌ییان ده‌وێت با پشتگیری ئه‌م نووسراوه بكه‌ن.

دەقی روونکردنەوەی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:

هەنگاوی کردەیی بۆ گەرانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

فەرموون ئەوە نوسراوی ئێمەیە کەپێش دوو رۆژ رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقمان کردووە بۆ ئەوەی بڕی یەک ترلیۆن و دوو سەد ملیار دینار بگوازریتەوە لەو بڕەی کە بریتی یە لە ٦ شەش ترلیۆن دینار و بڕیاری لەسەر دراوە بۆ مناقەلە بەکاربێت.

ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بەمزایدە بێت و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی دەیانگوت پاشکەوتی مووچەمان گەراندەوە و سوپاسی پەرلەمانتارانی غیرە کوردیشیان دەکرد گوایە رەزامەندییان داوە بەگەرانەوەی پری ١٠٪ پاشکەوتی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم.

کاتی ئەوەیە دۆستەکانتان کەدوێنێ هاوهەلوێستیان دەردەبری تاقیان بکەنەوە بۆ پشتگیری کردن لەم نوسراوەی ئیمە و پێیان ئیمزا بکەن و دەنگی لەسەر بدەن ، چونکە پاشکەوت بەتەنها نوسین لەسەر کاغەز ناگەرێتەوە بەڵکو بەوە دەکرێت پارەی بۆ دابین بکرێت و بخرێتە سەر حیسابی هەرێم ، وە ئەگەر پارەی بۆ دابین نەکریت حکومەتی هەرێم نەک هەر ناتوانیت پاشەکەوت بگەرێنێتەوە بەلکو بەپێی ئەو بوودجەی بۆی دانراوە بۆ مووچە تەنها دەتوانیت مووچەی ١٠ مانگ دابین بکات و دەبێت بگەرێت بەدوای ئەوەی مووچەی ئەو دوو مانگە چۆن دابین دەکات ، چونکە تەنها بڕی ٩ نۆ ترلیۆن دینار دابین کراوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، لەکاتێکدا هەرێم پێویستی بە ١٠ دە ترلیۆن و نیو دینارە بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران.

فەرموون ئەندامانی کورد لەلیژنەی دارایی و ئەو حیزبانەی کە ئەندامیان لە دارایی نییە و مزایەدەیان دەکرد بتوانن دۆستەکانتان کە رۆژانە سوپاستان دەکردن قەناعەتیان پێ بکەن دەنگ لەسەر ئەم پێشنیارەی ئێمە بدەن ئەو کات منیش سوپاسیان دەکەم و بەخەمخۆری فەرمانبەرانی هەرێمیان دەزانم.

بابزانم چیتان پێ دەکرێت بۆ فەرمانبەران بۆ ئەوەی مووچەی پاشەکەوت کراویان بگەرێتەوە.

 

Back to top button