ئومێد خۆشناو بۆ ئه‌بوبكر هه‌ڵه‌ده‌نی:سنورت بۆ دانه‌نێنن لێت دێینه‌ ده‌نگ كه‌ لێشت هاتینه‌ ده‌نگ ده‌زانین چیت پێ ده‌ڵێین.!

خواكوڕك

پاش به‌ژداریكردنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان و داوای له‌ یه‌كێتی كرد نه‌وت و گاز و كاره‌با له‌ هه‌ولێر و دهۆك ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ڕه‌وشی خراپ بێت، سه‌رۆكی فراكسیۆنیپ ارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ و له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بۆی ده‌نوسێت”هەڵەدنی تۆ هەڵەی ئه‌و بایەی لای تۆدێت، هەناسەی یەکگرتوو نییه!

ئه‌و جارە هەڵەدنی وه‌ک داهێنان و ئەفراندنی کردبێت، داوا له‌ یەکێتی ده‌کات نەوت و گاز و کارەبای هه‌ولێر و دهۆک ببڕن
دەمێکە ئه‌و ڕاستیه دەرکەوتووە، تێفکرین و دەربڕین وقسەکانی بەڕێزئه‌بوبه‌کر هه‌ڵەدنی،نەفەس ونەهجی حزبێکی میانڕۆی وەک یەکگرتووی ئیسلامی نییه.
بەڵام چیتریش نابێ وناکرێت،ئێمه‌ش هه‌ر لەبەرخاترو ڕێزی یەکگرتوو، له‌و چەشنە گوتار و دەربڕینانە، بێده‌نگ بین که، به‌ موناسبە وبێ موناسبە مایک و شاشە ببینێت، پەلاماری پارتی دەدات.
ئه‌م شەو دیسان ئه‌و زاتە، ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیابا، ڕەوشی یەکگرتوو چۆنە؟ دەیفەرموو ڕەوشی پارتی خراپه‌!.
ئیتر زۆرن ئه‌وانه‌ی دەردە پارتیان گرتووه‌، هەڵەدنی یەکێک له‌و نه‌خۆشانه‌یه.
ئه‌و جارە هەڵەدنی وه‌ک داهێنان وئەفراندنی کردبێت، داوا له‌ یەکێتی ده‌کات نەوت و گاز و کارەبای هه‌ولێر و دهۆک ببڕن.
هەڵبەت حەقە ئه‌و ڕاستیە تێبگەیت.
١/ئه‌و ڕێگایەی تۆ باسی دەکەیت،زۆر دەمێکە، هێز وکەس و پیاوی گەورەتر، به پشتیوانی ئه‌ملاو ئه‌ولا تاقیانکردەوە و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نەیتوانی ڕێگای کاروانەکە بگرن.
٢/ھەولێر و دھۆك دوو پارێزگای دەوڵەمەندن بە سەرچاوەی سروشتی،
ئێستاش زۆرینەی ھەرە زۆری ئەو نەوتەی ئەفرۆشرێت و ئەكرێت بە مووچە سەدا شەستی ھی ھەولێر و دھۆكە،
بەڵام زێتر لەسەدا پەنجای فەرمانبەری كوردستان ھی ئه‌و پارێزگایە یە که تۆ بەزۆنی سەوزی ناوی دەبەیت، زۆرترینیش ئه‌و موچه‌خۆرانەن کە زۆرجار ئێوە به‌ مشەخۆر ناویان دەبەن.
بۆیه‌ واباشە، پیاوە بەحیکمەت وباشەکانی یەکگرتوو که، گەلێک زۆرن سنور بۆ هەڵدنی ونموونەکانی دابنێن، ئەگینا ناچار دەبین، لێیان بێینە دەنگ، کەلێشیان هاتینه دەنگ دەزانین چ دەڵێین.

Back to top button