شێروان دووبەردانی: بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ به‌پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2023-2025 بدرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 31ـی ئایار، شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023-2025ی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتن ده‌كرێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێ ده‌قه ئه‌سڵه‌كه‌ی له‌ناو پڕۆژه‌كه كه تایبه‌ته به پشكی هه‌رێم جێگیر بكرێت.
دووبەردانی ئەوەشی زیادکرد، “تا هه‌فته‌ی داهاتوو رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و بڕگانه‌ی زیاد كراون، لاببرێن و كار به ده‌قه ئه‌سڵه‌كه‌ی بكرێت”.
ماوه‌ی سێ رۆژه گفتوگۆكان له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، چڕ بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا رێككه‌وتنی كۆتاییان نه‌كردووه، دووبه‌ردانی ره‌تی كرده‌وه كه شاند له هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و پرسه سه‌ردانی به‌غدای كردبێت.
دووبەردانی گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی زیاد کراون په‌سند بكرێن، ئه‌وا شتێك نامێنێت به‌ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.