پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی د. بێوار خنسی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د. بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە کرد.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەت :-

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە ، د.بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد. د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری وزە و نەوت دا و نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لە کار و ئەرکەکانیدا.

بەم بۆنە خەمگینەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کارە بەڕێزەکەی و گشت هاوکاران و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/5/31

Back to top button