ئاسایشی هەولێر دەستیان بەسەر 45 تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گرت

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر 45 تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە دا گرت کە گونیەكانیان بۆ براندێكی بەناوبانگی برنج گۆڕدرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، رایگەیاند :” لە لایەن تیمەكانمان دەست بەسەر (45) تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گیرا كە هێمای بازرگانیی گونیەكانیان بۆ براندێكی بەناوبانگی برنج گۆڕدرابوو.

راشیگەیاندووە :” برنجەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی چاودێریی بازرگانی رەوانەی كارگەی ئالیك كران بۆ لەناو بردنیان و گۆڕینیان بە ئالیک .

Back to top button