مەسعود حەیدەر: ده‌بێت به رێككه‌وتن بودجه تێپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت، ده‌گه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفر
مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، رایگه‌یاند، له‌ناو سه‌ركرده یه‌كه‌مه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بۆچوونێكی دیكه هه‌یه، ئه‌ویش پابه‌ندبوونه به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، راستییه‌كیش بوونی هه‌یه، ئه‌ویش كارنامه‌كه‌ی سوودانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، یه‌كێك له‌خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی، رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت ته‌واوی پرسه ئابوورییه‌كان.
مه‌سعود حه‌یده‌ر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق، كه هیچ شتێكیان پێ نییه خۆیانی پێ ده‌ربخه‌ن، ته‌نیا كاركردن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت و هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه كه چه‌واشه‌ی رای گشتی عێراق بكرێ.
مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتیشی: “ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پابه‌ندن به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شه‌خسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش رۆڵی كاریگه‌ری له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه”.
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: “له‌مباره‌یه‌وه ره‌هه‌ندی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت”.
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق، حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێت به رێككه‌وتن بودجه تێپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت، ده‌گه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفر، كه له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كانی عێراقدا نییه.
گوتیشی: “هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و كورده‌كانی ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان، به‌و ئاراسته‌یه‌یه، كه چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بكرێت”.