مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حیزبە کرد و رایگەیاند: پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:-
بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم.
هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە رێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/6/1