مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی دەکات و رایدەگەیێنێت، جەخت دەکەینەوە لە هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتیی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستامان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمە دەقەكەیەتی..

بەڕێزان/ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان..

بە بۆنەی (48) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێكڕای هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەكانی قۆناغی ئێستامان و، داكۆكیكردن لە مافەكانی هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكانمان و، پتەوكردنی گیانی یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستان و چارەسەركردنی گیروگرفت و كێشەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین.. هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

١ـی ٦ـی ٢٠٢٣

 

Back to top button