لە دهۆک بە گوژمەی 13 ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گرنگ دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دهۆک بە گوژمەی 13 ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ئۆڤەرپاسی بناڤێ دەکات.

ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک، رایگەیاند: ” لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دراوە و، فەرمانی کارگێڕیش بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی ئۆڤەرپاسی ترافیکی بناڤێ لە دهۆک دەرچووە و ئەم پرۆژەیە بە گوژمەی 13 ملیار دینار لەلایەن کۆمپانیای کاڤین‌گرووپەوە جێبەجێ دەکرێت.

گوتیشی:” پرۆژەکە لە دوو یوتێرن پێک هاتووە کە یەکێکیان لە نزیک خواردنگەی گەڤەرکییە و ئەوی دیکەش دەکەوێتە نزیک شندۆخ. هەروەها بە درێژایی شەش هەزار مەتر رێگای خزمەتگوزاری دروست دەکرێت و لە قۆناغی یەکەمدا هەردوو لای رێگاکە دروست دەکرێت و لە قۆناغی دووەمیشدا ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس دروست دەکرێت .

Back to top button