له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون روونكردنه‌وه ده‌درێ
تەندروستی هەولێر له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون روونكردنه‌وه‌یەکی بڵاو کردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌باره‌ی ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی (تای خوێنبه‌ربوون) روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “بۆ گشت لایەک روونی دەکەینەوە کە ئەمڕۆ ئامارێک بڵاوکراوەتەوە لە بەشێک لەکەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەسەر ئەوەی کە (150) حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراوە، ئەم ئامارە هیچ پەیوەندییەکی بە هەولێرەوە نیە بەڵکو ژمارەی تووشبوانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە نەک هەولێر .
تەندروستی هەولێر راشیگەیاندووە:” لە هەولێر تەنها دووحاڵەت هەبووە لە رابردوو کە لە سنووری ئیدارەی سۆران بووە حاڵەتی دووەمیش لە هەولێر بووە.