به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له دووز:حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر سونه‌یه‌ك بكه‌وێته ده‌ستیان ده‌یگرن له خورماتوو.
بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دەڵێت” پاش شكستی پێرێ شه‌وی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه تیرۆریستانی داعش توانیان زه‌برێكی كووشنده‌یان لێ بده‌ن و چه‌ندین چه‌كدرایان بكوژن و بریندار بكه‌ن ئێستا حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتۆته ڕفاندنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و سڤیلی ناوچه‌كه ب تایبه‌تی سونه‌كان.
(ئەحمەد شێخ لەنگەری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگه‌یاندوه “شه‌وێ ڕابردوو سەعات 11ـی شەو، چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ك له تیرۆریستانی داعش توانیویان دزه بكه‌نه نێو گوندی (چارداخلی) له شاری دووز و چوونه‌ته نێو ماڵێكی شیعه و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه‌ین سه‌ر بڕیه‌وه و له كاتی هه‌ڵهاتنیان ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی حه‌شد بوونه‌ته‌وه شه‌ر و پێكدادان درووست بووه و له شه‌ڕه‌كه 7 حه‌شد كوژران و 11 شیان بریندار بووه.
بەرپرسی ناوچه‌ی پارتی زیاتر ڕایگه‌یاند” له‌سه‌ر ئه‌م كاره و له به‌رامبه‌ردا حه‌شد ده‌ستی به ڕه‌شبگیری كردووه و خه‌ڵكی سنوره‌كه ده‌ڕفێنێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سونه‌ن ده‌یگرن و ڕاسته‌وخۆ ونی ده‌كه‌ن.