لەبارەی پێدانی تابلۆ به‌ ئۆتۆمبێلی ژماره‌ كاتی بڕیاری نوێ ده‌رچوو 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی پێدانی تابلۆ به‌ ئۆتۆمبێلی ژماره‌ كاتی بڕیاری نوێی دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: “سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکەینەوە، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی (ژمارە کاتی)یەکانیان، دەتوانن نوێنەریی کۆمپانیا بنێرن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمار کردن و پێدانی ژماره‌، وە پێویست ناكات ئۆتۆمبێلەکان بهێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، بۆ لێدانی تابلۆ، لەجیاتی ئەوە تەنیا تابلۆ(ژمارەکاتی)یەکانیان لە لابێت.

راشیگەیاندووە” لە دوای تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و دانی سەرجەم ڕسوماتەکان، کارمەندێکی بەشی تابلۆکان لەگەڵیان دەچێتە شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆ بەستنی تابلۆ هەمیشەییەکان بۆیان، بە مەرجێک ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە (10) دانە کەمتر نەبێت، کە ئەو کاره‌ ئاسانکارییەکی گەورەیە، هه‌روه‌ها تێچووەکان و قەرەباڵغیش کەم دەکاتەوە.

Back to top button