مەسرور بارزانی: بەڵێنەکانمان بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی و کوردستانێکی بەهێزتر دەبەینە سەر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌ سیسته‌می نوێی دیجیتاڵی له‌باره‌ی پڕۆسەی تۆماركردنی دامەزراوە بازرگانییەكان بڵاوكرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر نووسیوویەتی: بەڵێنەکانمان بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی و کوردستانێکی بەهێزتر دەبەینە سەر.

سەرۆکی حکومەت هەروەها لینکی پۆرتاڵە ئۆنلاینەکەشی بڵاو کردۆتەوەو نووسیوویەتی : ئێستا دەتوانیت بازرگانییەکەت بە ئۆنڵاین تۆمار بکەیت له‌ رێگه‌ی http://business.digital.gov.krd

بەمەبەستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی و خێرایی لە راییکردنی کار و مامەڵەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆسەی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان بە دیجیتاڵی دەکات و لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەى ئەو پۆرتاڵە ئۆنلاینەی کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی پێداوە، داواکاری پێشکەش بکەن.

Back to top button