800 كه‌سایه‌تی و ڕۆژنامه‌ڤان و سیاسی و نوسه‌ر داوای ده‌ركردنی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له ڕۆژئاوای كوردستان.
خواكوڕك
له ڕاگه‌یێندراوێكدا كه له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ركراوه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه” واژۆی (800) چالاکوان و رۆشنبیر و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئەکادیمیانی و نوسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستانی له سه‌ره و كۆكراوه‌ته‌وه، داوای دەرکردنی هێزەکانی سەر بە پەکەکە دەکەن لە رۆائاوای کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به ناوچه‌یه‌كی كوردی بمێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه (عبدۆ خەلیل) نووسەر و رۆژنامەڤان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی رایگەیاندوه” ماویه‌كی زۆر ده‌بێت چه‌ندین هێز له به ناوی جیا جیا به‌ڵام هه‌موویان سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و كاری تیرۆریستی به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنن و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرن و ژیانیان له خه‌ڵكی تێكداوه، بۆیه له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ش ئاماژه به كۆمه‌ڵێك كاری زۆر نه‌شیاوی په‌كه‌كه كراوه كه به زۆر ده‌یكات و هیچ حسابێك بۆ خه‌ڵكی ناكات، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1- سەربازی زۆره‌ملێ به جیاوازیی تەمەنه‌كانه‌وه
2- رفاندنی منداڵ و به‌سەربازكردنی منداڵ
3- سه‌پاندنی باج و فه‌رمان
4- ڕێنه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ زێدی خۆیان
5- قەدەغەکردنی راگەیاندنی ئازاد
6- سه‌پاندنی سیستەمی فێرکردنی ئایدیۆلۆژی
7- سیاسەتی برسیكردن و کۆنترۆڵکردنی گەل
8- دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی ئەو کەسانەی ئۆپۆزسیۆنن و جیاوازتر له‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه.