خانەوادەى شەهید هاوکار جاف سوپاسی حکومەت و دەمودەزگا ئەمنییەکان دەکەن
بەگوێرەی راگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ـی 5ـی 2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە خانەوادەى شه‌هید عەقید هاوكار جاف کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا خانەوادەى شەهید، سوپاسى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەوڵ و كۆششی ده‌زگا ئەمنیەکانیان کرد لە لێکۆڵینەوە و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك لە تاوانباران کە ده‌ستیان له شەهیدکردنى عەقید هاوكار جاف هه‌بوو، هەروەها دووپاتیانکردەوە کە، کەیسەکەمان کەیسێکى یاساییە و لە رێگەى دادگا یەکلایی دەکرێتەوە.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕای دووباره سەرخۆشى و دڵنه‌وایی کەس و کارەکەى، جه‌ختی لەوە كرده‌وه داموده‌زگا ئه‌منییەکانى هه‌رێمی كوردستان به گشتیی و هه‌ولێرى پایتەخت به‌تایبه‌تی ئه‌رك و پیشه‌ی سه‌ره‌كیان پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتییانه. خانەوادەى شه‌هید دووبارە سوپاسی حكومه‌تى هەرێم و پارێزگاى هەولێر و تەواوى داموده‌زگا ئەمنییەکانیان كرد، لە بەدواداچوون و دەستگیرکردنى بەشێک لە تۆمەتباران لە زووترین کات و هەروەها سوپاسى دادگای كه‌تنی هه‌ولێریان کرد، بۆ یەکلایی کردنەوە كه‌یسی شه‌هید كردنی عه‌قید هاوكار جاف.