مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەكنەلۆجیای لە هەولێر کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی حوزەیرانی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشانگەی هایتێكس HITEX 2023 لە شاری هەولێر کردەوە.

هایتێكس گەورەترین پێشانگەی تەكنەلۆجی لەسەر ئاستی عێراقە و لە هەولێر دەكرێتەوە، کە بۆ چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەم پێشانگەیە چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و بەگوتەی رێكخەرانی، چوار رۆژی پڕ لە تەكنەلۆجیا و خۆشی بۆ سەردانكاران ئامادەكراوە، لە کاتژمێر 10 بەیانی تا 7ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، چەندین كەسی دیاری سۆشیال میدیای بوارەکە قسەكەری گفتوگۆكان دەبن.

تا ئێستا لەڕێی بەستەری ئەلیكترۆنی زیاتر لە 10 هەزار کەس خۆیان تۆماركردووە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگەکە.

Back to top button