شێخ جه‌عفه‌ر:داوای گۆڕانكاری له نێو یه‌كێتی له یه‌ك دامه‌زراوه كێشه‌ی شه‌خصیه نه‌ك گۆڕانكاری.
خواكوڕك
شێخ جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزێی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: خه‌ڵكانێك هه‌ن له ناو یه‌كێتیدا بوونیان هه‌یه به‌ڵام نه گۆرانكاریان پێ ده‌كرێ نه ده‌شتوانن بیكه‌ن چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن گۆرانكاری شه‌خصیه.
پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن له نێو یه‌كێتی و لابردنی مه‌لا به‌ختیار كاری سه‌ره‌كیانه له ده‌سته‌ی كارگێری و هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی ده‌سته‌كه، چه‌ندین سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به وه‌ڵام هاتوون،له سه‌ر ئه‌وپ رسه (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی بۆ کوردستان24 ڕایگه‌یاندوه: “گۆڕانكاری لەناو یەكێتیدا بە كۆمەڵێك كەس ناكرێت، ئێمە پێویستیمان بە گۆڕانكاری ریشەی و چارەسەری كێشەكان ھەیە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی زیاتر وتویه‌تی” ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌م براده‌رانه ده‌یكه‌ن ئه‌مه كاری شه‌خصی و داواكاری شه‌خصیه، لادانی هیچ كه‌سێك به به‌یاننامه و یاداشت و واژۆ كۆكردنه‌وه نابێ و ناكرێ، ده‌بی له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌م باسه بخرێته به‌ر باس و قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ،پێشم وایه ئه‌مه‌ی ده‌وروژێندرێت كێشه‌ی شه‌خصیه.