حكومەتی هەرێم رەزامەندی دا بە تەرخانكردنی بڕی یەك ملیارو نیو دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەیەکی گرنگی رواندز

قائیمقامی رواندز رایدەگەیێنێت، حكومەتی هەرێم رەزامەندی داوە بە تەرخانكردنی بڕی یەك ملیارو نیو دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەیەکی گرنگی رواندز.

ئەحمەد قادر ،قائیمقامی قەزای رواندز، راگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە بە تەرخانكردنی بڕی یەك ملیارو نیو دینار بۆ كڕینی 5 ترومپای كوالیت بەرز بۆ پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ- رواندزو دوای جێبەجێكردنی رێكارەكان ترومپاكان دەكڕدرێن.

گوتیشی: پڕۆژەی ئاوی مێگرمان فراوان كردووەو لەمەودوا دەتوانێ ئاوی زیاتر دابین بكات، بەمەش كێشەی ئاوی خواردنەوە بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر دەكرێت.

 

Back to top button