سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە هاکان فیدان ، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد .
سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە دا کە لە پەیوەندییەکەدا ، هیوای خواستووە بەیەکەوە کار بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بکەن .