ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بە تاوانی کوشتنی هاووڵاتییەکی قەزای حەدیسە دەستگیردەکات
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمهتبار به تاوانی کوشتنی هاووڵاتییەک لە قەزای حهدیسهی پارێزگای ئهنبار کە هەڵاتبوون بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی 6ـی 2023، ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: دوای ئەوەی زانیماریمان پێ گەیشت کە دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک داوا کراون لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی (حدیثە)ـی سەر بە پارێزگای ئەنبار، تۆمەتبارەکان هەڵاتوون بەرەو هەرێمی کوردستان و لە سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بوونە، بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)، دەستمان کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵينەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبارەکان.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، لە (6ـی حوزەیرانی 2023)، تواندرا لە گوندێکی نزیک شاری هەولێر هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع. أ. ب.) و (ح. أ. ب.) بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە: تۆمەتباران لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.