یەکەمین بەرزەپرد لە کەلار دروست دەکرێت

لە بەردەوامی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمجارە بەرزەپردێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دروست دەکرێت، “درێژییەکەی ٨٢٥ مەترە و تێچووەکەی سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلارە”.

بەرزەپردەکە دەکەوێتە سەر ڕێگەی قەزای کەلار و ناحیەی رزگاری، پڕۆژەکەش لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانیی کەلارەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، ئاشکرای کرد: “بە تەواوبوونی بەرزەپردەکە، ئاستەنگى هاتووچۆى ھەردوو رێگەی قەزای کەلار- ناحیەی رزگاری و شەقامی پشتێنەیی کەلار، چارەسەر دەکات”.

ئەمە لە کاتێکدایە رێژەی ٧٠٪ـی پڕۆژەکە تەواو بووە و کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بەردەوامە.

ئەو بەڕێوەبەرە لەبارەی کاریگەری بەرزەپردەکەوە گوتی: “زۆرترین ئۆتۆمبێل دەتوانن بەرزەپردی رێگاکە بەکاربهێنن و جەنجاڵی هاتووچۆی رێگاکەش کەم دەکاتەوە”.

Back to top button