نێچیرڤان بارزانی وادەی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی ئاشکرا دەکات.

خواكوڕك

نێچیرڤان بارزانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فیلیی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندوه‌” هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵدا ڕیفراندۆم بۆ ئەگەری جیابوونەوە لە عێراق ئەنجامدەدات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌ریمی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی فیلیی ئەمریکی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ جارێكی تر ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ڕۆژانی پێشتر چونکە عێراق لەدوای موسڵ لەگەڵ عێراقی پێش موسڵ جیاوازی هەیە.

بارزانی ڕاشیگەیاندووە” کە دەرئەنجامی ڕیفراندۆم بە مانای جیابوونەوەی دەستبەجێ نایەت بەڵام خواستی گەل بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگەیەنێت، ئاماژەی بەوەشکردووە کە “حکومەتی هەرێم دەیەوێت لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتیانەوە بگات بە چارەسەرێکی دۆستانە هەرچەندە لە ئێستادا هیچ بەرەوپێشچونێک لە کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی  هەرێم  و عێراقدا نابیندرێت”.

نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شكردوه‌” تا ئێستا بە فەرمی لەبارەی ئەو پرسەوە گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنی تورکیا نەکردووە، بەڵام پێی وایە بەرپرسانی تورکیا ئامادەن گوێ بۆ خواستەکانیان بگرن.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بۆچوونی ئەمریكا لەسەر عێراق دەلێت” ئەگەر ئەمریکا عێراقێکی یەکگرتووی دەوێت ئەوا دەبێت بزانێت لە ڕووی کرداریەوە عێراقی یەکگرتوو بوونی نیە و ئەگەریش ئەمریکا سەقامگیری ناوچەکەی دەوێت پێویستە مامەڵە لەگەڵ بنچینەی کێشەی کوردستان بکات.

Back to top button