بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر : رۆژانە 100 بارهەڵگر لە بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان رەوانەی شارەکانی دیکەی عێراق دەکرێت
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، لە سەرەتادا حکومەتی عێراق رایگەیاند کە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بە شێوەی کراوەیی دەبێت، بەڵام دواتر پیداگربوون لەوەی کە تەنیا 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، هاتە سەر هێل بۆ بەدواداچوون بە داواکارییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی کرد بە فوئاد حوسێن، وەک سەرۆک لیژنەی ئابووری عێراق و هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانی راسپارد شاندێک بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی ئەم پرسە بنێرنە بەغدا، لە ئەنجامدا رێژەی وەرگرتنی گەنمەکە لە 375 هەزار تۆنەوە بوو بە 500 هەزار تۆن.
هێمن سەید موراد گوتیشی: بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و رۆژانە 100 بارهەڵگر لە بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان رەوانەی شارەکانی دیکەی عێراق دەکرێت.