تۆمەتباری سەرەكی كوشتنی سێ كەسەكەی گەڕەكی سەركارێز دەستگیر كرا

راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە سەبارت بە کوژرانی (سێ) ئەندامی خانەوادەیەک لەگەڕەکی (سەرکارێز) ی شاری هەولێر.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

‎دوای ئەوەی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرانەوە لەحاڵەتی کوژرانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لەماڵەکەی خۆیاندا، کە پێکهاتبوون لە پیاوێک، هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچ، بەناوەکانی عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د شێخه‌ تەمەن 66ساڵ، فه‌هیم مه‌ولوود ره‌سووڵ  تەمەن 53 ساڵ و سانا عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د تەمەن 11ساڵ.

‎دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانە و لەماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کە ناوی كه‌ریم كانه‌بی حه‌سه‌ندانیشتوی هەمان گەڕەکە و دواجار ده‌ستگیركرا.

 

Back to top button