پارتی و یه‌كێتی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق:سه‌ربه‌خۆی كوردستان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی نیه‌.

خواكوڕك

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی نوسراوێك له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ سه‌ر ناكۆكی و ململانیی سیاسی نێوان هێزی سیاسیه‌كانی هه‌ریمی كوردستان و به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت كه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دواده‌خات، له‌م باره‌یه‌وه‌ یه‌كێتی و پارتی به‌ توندی وه‌ڵامی ئه‌وه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ خه‌یاڵه‌.

پارێزگاری كه‌ركوك (د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیشه‌ لسه‌ر ئه‌م پرسه‌ به‌ ڕوداوی ڕاگه‌یاندوه‌”بۆ سەربەخۆیی کورد هەموو یەکدەنگ و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك ئاسته‌، هەموو خەڵكی كوردستان رەئیان لەسەر ئەوەیە كورد مافی چارەنووسی خۆی هەبێت و سه‌ربه‌خۆ بێت.

بۆ هه‌مان پرس (د.كه‌ماڵ كه‌ركوكی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ ڕووداوی ڕاگه‌یاندوه‌” ئەوە خەونە بەغدا دەیبنێ و، هیچ شتێک سەربەخۆیی کوردستان دواناخات، هه‌روه‌ها ئەمە خەیاڵە، نەوتی كوردستان نەوتی خەڵكی كوردستانە، هی گەلی كوردستانە، هی پارتی و یەكێتی و هیچ حیزبێك نییە، هی گشت خەڵكی كوردستانە، لەبەرئەوە بەهیچ شێوەیەك نابێتە كێشە، خەڵكی كوردستان ریفراندۆمی خۆی دەكات، بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات و، سەربەخۆیی رادەگەیێنێ.

Back to top button