سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا ، کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە رێککەوتنەکان کرا .
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی ، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەموو هەوڵێکمان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و لە پێناو پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم ، لەگەڵ حکومەتی فيدڕاڵ بگەینە رێککەوتن، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە نزیکترین کاتدا ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت .