له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی گەورەترین ئیڤێنتی تەندروستی ساڵ له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو له‌ ژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین ئیڤێنتی تەندروستی ساڵ له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رۆژانی 12 تاوه‌كو 17ی 6ی2023، گەورەترین ئیڤێنتی تەندروستی ساڵ لە شاری هەولێر لەژێر ناونیشانی ( دیدار و هەفتەی تەندروستی ئوردنی كوردستانی ) بە یاوەری شاندی فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئوردن و كوردستان و عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت.

ئەوەشی باسکردووە کە” ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ئوردنی و لۆكاڵی بەشداردەبن لە پێناو ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی لە بواری تەندروستیدا”.

Back to top button