پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بۆ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە

🔴 پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بۆ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە ، و پشکی هەرێمی كوردستانیش باس دەكرێت و دەخرێتە دەنگدان.

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر ماددەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2023،2024،2025 دەستپێبكاتەوە.

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەویدا پەرلەمانی عێراق لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوەی بۆ هەشت ماددە کرد و تیایدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران و هەروەها دەنگدان لەسەر ماددەی دووەم دواخرا و ماددەی چوارەمیش لەناو پرۆژەیاساکە لادرا و، ئەمڕۆش بڕیارە دەنگ لە سەر تەواوی ماددەکانی تر بدرێت کە 59 ماددەیە و پشکی هەرێمی کوردستان یش لەنیو ماددەکە دەخرێتە دەنگدان.

Back to top button