ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر داگیرکردنی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی دا*عشەوە تێدەپەڕێت
سەد هەزار چەکداری عیراقی لە موسڵ بوون بەڵام بە ۲٤ کاتژمێر لە رۆژی 10 ی حوزەیرانی 2014، بەرامبەر بە ۳٠٠ چەکداری دا*عش موسڵیان بەجێ هێشت و هەموو چەکە قوڕسەکانیان رادەستیان کرد.
داگیركردنی شاری مووسڵ به‌و ماوه كورته له لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستیی دا*عش، له كاتێكدا بوو كه سوپای عێراق بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له به‌رده‌ست بوو و خاوه‌نی چه‌كی پێشكه‌وتووی جۆراوجۆر بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق زیاتر وره له ده‌ست بدات و، رێكخراوی تیرۆریستیی دا*عش به‌شێكی زۆری خاكی عێراق و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم داگیر بكات.
دڕنده‌یی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بووه ئه‌فسانه‌یه‌ک كه ترسی گه‌وره‌بوون و فراوانبوونی جیهانی گرته‌وه، تا ئەو کاتەی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆک بارزانی و هاوكاری هاوپه‌یمانان و پاڵپشتیی رۆڵه‌كانی كوردستان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شێكی زۆر له ناوچه كوردستانییه‌كان رزگار كرد و ئەفسانەی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ى تێك‌شكاند.