جڤاتی گشتیی گۆڕان: هیچ كاتێك قبووڵ ناكه‌ین پێگەی هەرێمی كوردستان لاواز بكرێت
ئه‌حمه‌د پیرۆت، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان رایگەیاند: ره‌نگه كادیرێكی یه‌كێتی له هه‌ولێر، یان لە دهۆك بپرسێت، باشه چۆن من یه‌كێتی بم، كه حیزبه‌كه‌م ته‌نیا بیر له‌وه بكاته‌وه سلێمانی تایبه‌تمه‌ندیی پێ بدرێت و له كوردستان جیا بكرێته‌وه؟ چونكە کارکردنی حیزبێك ته‌نیا بۆ سلێمانی، وا ده‌كات كه بیركردنه‌وه‌ی حیزبی ته‌نیا له شارێكدا هه‌بێت، بۆیه ئه‌سڵه‌ن جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له پارێزگاكانی دیكه خراپه و ده‌ستخۆشی له حیزبه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین كه له به‌غدا یه‌كده‌نگ بوون، له دژی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی لە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته روو: ئه‌وه‌ی كرا ئه‌نجامی بێمتمانه‌ییه و به‌داخه‌وه كه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه كرا، حیزبه‌كانی كوردستان له به‌غدا پشتیوانی ئه‌وه بوون كوردستان لێك جیا نه‌كرێته‌وه، هیچ كاتێك قبووڵ ناكه‌ین پێگەی هەرێمی كوردستان لاواز بكرێت، ئه‌و خه‌ونه‌ش له‌گۆڕ نرا، كه سلێمانی له كوردستان جیا بكرێته‌وه.