ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی كشتوكاڵی ماوەبەسەرچوودا گرت
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی كشتوكاڵیی ماوەبەسەرچوودا گرت و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كران بە مەبەستی وەرگرتنی رێكاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنەكەی.
ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “لە لایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەکۆگایەکی کشتوکاڵی بڕێكی زۆر كەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیرا ،کەبەرواری ماوە بەسەرچوونیان بەسەرەوە نەبوو”.
ئەوەش خراوەتە روو: “پاش ئەوەی سەرجەم كاڵا ماوەبەسەرچووەكان دەستیان بەسەردا گیرا، رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كران بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنەكەی”.