ئیبراهیمۆڤیچ من كێشه‌م له‌گه‌ڵ گوردیۆلا نه‌بوو ئه‌و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ من هه‌بوو.

خواكوڕك
لە تازەترین لێدوانیدا یاریزانی سویدی و یانه‌ی مانجیسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی (زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ) جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئێستای مانچێستەر سیتی و ڕایگەیاند” کە ئەو هۆکاری سەرەکی رۆیشتنی بوو کاتێک لە بارسێلۆنا یاری دەکرد.

لەم بارەیەوە، ئیبڕا بە تۆڕی (سکای سپۆرت)ی ئیتالی گوتووە،” زۆر شت لەو تاقی کردنەوەی بارسیلۆنا فێربووم، زانیم کە دەکرێت لە تۆپ پێ بە 24 کاتژمێر زۆر شت بە شێوەیەکی دیکە بگۆڕێت، من کێشەم لەگەڵ گواردیۆلا نەبوو، ئەو کیشەی لەگەڵ من هەبوو هەر چەندە قەد دان بەو ڕاستیە نانێت، بەر لەوەی پەیوەندی بە بارسا بکەم، گواردیۆلا ڕۆژانە پەیوەندی پێوە دەکردم بۆ ئەوەی بۆ یانەکە یاری بکەم، بەڵام کە هاتم لە پڕ هەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەردا هات، ئەو تاقی کردنەوەی بارسا من هەمیشە بە لایەنی ئیجابی وەرم گرتووە، چونکە ئەوە هاندەرێک بوو بۆ ئەوەی هەموو تواناکانی خۆم دەربخەم”.

ئاشکرایە کە ئیبڕا لە ساڵی 2009 پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و نەیتوانی لەگەڵ یانەکە بگونجێت و متمانەی گواردیۆلا بە دەست بهێنێت، بۆیە دوای وەرزێک یانەکەی جێ هێشت و بۆ یانەی میلانی ئیتالی گەڕایەوە.

Back to top button