وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی رێکخستنەوە و بە ناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکان دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی ئاراستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە کە پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە رێکخستنەوە و بە ناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەک کە گشت داهاتەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت بە داهاتی گشتی دابنرێن.
ئاماژە بەوەش دراوە کە داهاتەکان بە (اشعار) بخرێنە سەر ئەژمێری داخراوی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری (ژمارە 1 دینار، ژمارە 2001 دۆلار) لە بانکی منارە.