سەرۆک بارزانی: لای ئێمەوە هەرێمی كوردستان نەك تەنیا هێڵی سوورە بەڵكو هێڵی مەرگە و یان كوردستان یان نەمانە

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ رای گشتی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

جێگەی داخێكی زۆرە لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵێكی نابەرپرسانە و پێچەوانەی دەستوور بۆ قووڵكردنەوەی كێشەكان و پێشێلكردنی مافە رەواكانی گەلی كوردستان هەبوو. هەموو لایەك ئاگادارن كە پێشتر گفتوگۆ و رێككەوتنی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت بە ئاراستەی نەهێشتنی كێشەكان لە ئارادا بوو. هەروەها حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە دەرئەنجام و رێككەوتنی زۆر باش و ئیجابی گەیشتبوون بۆ ئەوەی گرفتەكان چارەسەر بكرێن و هەموو لایەك خزمەتی سەقامگیریی وڵات و ژیان و گوزەرانی خەڵك بكەن، كەچی بەداخەوە هەندێك لایەنی سیاسی بە نەفەسێكی نكۆڵیكارانە و نابەرپرسیارانە لەرێگەی دەستكاریكردنی بڕگەكانی پڕۆژەیاسای بودجە ویستیان وا بكەن هیچ مانایەك بۆ كیانی هەرێمی كوردستان نەمێنێت. بەڵام ئەو هەوڵە نابەرپرسانەیە سەری نەگرت و پووچەڵ كرایەوە. رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەردەی لەسەر رووی ڕاستەقینەی لایەنە شۆڤێنی و موزایەدەچییەكان و هەروەها هەموو ئەوانە لادا كە نە رێز لە بەڵێن و ئیمزاكانیان دەنێن و نە رێزی بنەماكانی دەستووریش دەگرن.

ئێستاش كە پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پەسەند كراوە، هیوادارم ئەوەی هەیە بە نیەتێكی پاك جێبەجێ بكرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان، موڵكی گەلی كوردستان و بەرهەمی خوێن و خەباتی گەلی كوردستانە. لە بەرانبەر هەر جۆرە هەوڵ و دەستدرێژی و بێباكییەك بۆ تێكدان و نەهێشتنی هەرێمی كوردستان بە توندی دەوەستینەوە. بە لای ئێمەوە هەرێمی كوردستان نەك تەنیا هێڵی سوورە بەڵكو هێڵی مەرگە و یان كوردستان یان نەمانە.

 

رسالة من الرئيس بارزاني للرأي العام

بسم الله الرحمن الرحيم

مؤسف جدا ، ما حدث في الأيام القليلة الماضية في مجلس النواب العراقي من محاولات غير مسؤولة وغير دستورية تهدف لتعميق المشاكل وانتهاك الحقوق المشروعة للشعب الكوردستاني.

يدرك الجميع أن هناك حوارات أدت الى اتفاقات بناءة بين الأطراف المكونة لتحالف إدارة الدولة لإزالة العوائق وحل الإشكاليات.

فالحكومة الاتحادية العراقية وحكومة اقليم كوردستان قد توصلتا الى إتفاق جيد وايجابي لحل المعضلات ،من أجل توطيد دعائم الإستقرار في البلد وخدمة الناس ، الإ أن مافعلته بعض الأحزاب السياسية ، وللأسف ، من جحود ٍ و إنكار وبطريقة غير مسؤولة بهدف تقويض كيان إقليم كوردستان.

الإ أن محاولاتهم باءت بالفشل وأُهملت.
إن ما حدث في الأيام القليلة الماضية في مجلس النواب العراقي قد أزال القناع وكشف عن الوجه الحقيقي للأطراف الشوفينية ومساوماتها ومن لا يحترمون عهودهم وتواقيعهم ، إنهم لا يحترمون الدستور.

والآن بعد أن تمت الموافقة على مشروع قانون الموازنة في مجلس النواب العراقي ، آمل أن يتم تنفيذ بنودها بحسن نية.
وإننا نؤكد أن إقليم كوردستان هو ملك للشعب الكوردستاني ، ونتاج دماء وتضحيات ونضال الشعب الكوردستاني . ونعارض وبشدة أي محاولة متهورة تسعى للتجاوز و تقويض كيان إقليم كوردستان . فبالنسبة لنا ، أن إقليم كوردستان ليس خطاً أحمر فحسب ، بل هو خط الموت أيضاً ، فإما كوردستان أو الفناء.

Back to top button